ئەگەر رۆژانە حەبی ئەسپرین بخۆیت توشی ئەم مەترسییە دەبیت

12:54 - 20/05/2019
تەندروستی


توێژەرانی بواری پزیشكی لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، مەترسی خواردنی حەبی ئەسپرین رادەگەیەنن.

توێژەران دەڵێن ئەگەر رۆژانە دوو دەنک حەبی ئەسپرین بخویت، مەترسی مردنی پێشوەخت و خوێنبەربوونی مێشک دەبێت.

روونیشدەکەنەوە کە 13 توێژینەوەیان ئەنجامداوەو تێیدا 130هەزار کەس کە تەمەنیان لە نێوان 42 بۆ 74 ساڵە، بەشداربوون و نەخۆشی دڵیان نەبوەو توشی جەڵتەی مێشک نەبوون بەڵام بەردەوام رۆژانە دوو دەنک حەبی ئەسپرین دەخۆن.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە دەرکەوت لە ٪0.063 ئەگەری روودانی خوێنبەربوونی مێشکیان دەبێت و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ رێنمایی دەداتە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان نیە و حەبی ئەسپرین دەخۆن.

پێشیان دەڵێت لەجیاتی خواردنی حەبی ئەسپرین با پارێزگاری لە جۆری ئەو خواردنە بکەن کە ئەیخۆن تاوەکە توشی فشاری خوێن نەبن و رێژەی کۆلیستڕۆڵیان بەرزنەبێتەوە.


7296 جار خوێندراوەتەوە