موقتەدا سەدر: شەڕی ئەمریكا و ئێران كۆتایی بە عێراق دەهێنێت ئەگەر هەڵوێستی جددیمان نەبێت

11:29 - 20/05/2019
عێراق

موقتەدا سەدر: شەڕی ئەمریكا‌و ئێران كۆتایی بە عێراق دەهێنێت 

رابەری رەوتی سەدر لە عێراق رایدەگەیەنێت: ئەگەر وڵاتەكەی هەڵوێستی جددی نەبێت بەرامبەر ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریكا ئێران، ئەوا ئەو جەنگەی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەڵدەگیرسێت، كۆتای بە عێراق دەهێنێت.

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە عێراق، لەتویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیوتەر رایگەیاند: لەگەڵ هاندانی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێراندا نییە و لایەنگری ئەوەش نییە، عێراق لەو شەڕەوە تێوە بگلێ، بەڵام ئەگەر عێراق هەڵوێستی جدیی نیشان نەدەن، ئەوا هەڵگیرسانی ئەو جەنگە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، كۆتایی بە عێراق دەهێنێت.

سەدر، ئاماژەی بەوش كردوە، نە عێراق و نە خەڵكەكەشی، بەرگەی جەنگێكی تر ناگرن، بۆیە پێویستیان ئاشتی و ئاوەدانكردنەوە هەیە، هەركەسێك هەوڵبدات عێراق لە جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران تێوەبگلێنێت و بیكاتە مەیدانی جەنگ، ئەوا دەبێت بە دوژمنی خەڵكی عێراق.

2082 جار خوێندراوەتەوە