بەپەلە

ads top

سودەکانی خواردنی شەربەتی لیمۆ لە ڕەمەزاندا

11:27 - 20/05/2019
هەمەڕەنگ

پسپۆڕانی بواری خۆراک رێنمایی دەدەنە رۆژووانان بە خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی سروشتی لەکاتی ژەمی بەربەناگ لە ڕەمەزاندا.

لە پێکهاتەی لیمۆدا ڤیتامین Cو B6 و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و ریشاڵ و مس و مەگنسیۆم هەیە، کە چەندین سودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، پێگەی BoldSky چەند سودێکی شەربەتی لیمۆ لەژەمی بەربانگی ئێوارانی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە، لەوانە:-

رێگریکردن لە دروستبونی بەردی گورچیلە

چەند توێژینەوەیەک دەریدەخات بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم، خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی سروشتی دەبێتە رێگر لە دروستبونی بەردی گورچیلە، سەرباری ئەوەی وزە دەبەخشێت بە جەستە.



بەرگری لەش بەهێزدەکات

ئاوی لیمۆ کە مادە دژە ئۆکسید و ڤیتامین C تێدایە خانەکانی لەش دەپارێزێت و هەروەها بەهۆی مادەی Flavonoidەوە سوڕی خوێن چالاک دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.



کرداری هەرسکردن چالاک دەکات

لیمۆ بە ئاوی گەرم لەسەر ژەمی بەربانگی ئێواران، کرداری هەرسی خواردن لە گەدەدا ئاسان دەکات و جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە، هەروەها بۆ دابەزینی کێشی لەش سودی لێدەبینرێت.

نەهێشتنی بۆنی دەم
ترشی ascorbic کە لە لیمۆدا هەیە وا دەکات بەکتریای ناودەم لەناودەبات و لە وشکبونەوەش بیپارێزێت، لەگەڵ ئەمەدا بۆنی ناو دەمیش ناهێڵێت.


بۆ قژ و پێست
ڤیتامین C ی ناو لیمۆ کە دەوڵەمەندە بە ماددەی کۆلاجین، دەموچاو نەرم و شێدار دەکات لەگەڵ نەمانی پەڵەو زیپکە، لەکاتێکدا قژیش بەهێز دەکات.


596 جار خوێندراوەتەوە