ads top

مەترسی دانانی گڵۆپی شین بۆ لەدەستدانی ئەم هەستەت ئاشكرا دەبێت

03:12 - 19/05/2019
تەندروستی

بەرپرسانی بواری تەندروستی لە فەرەنسا هۆشداری دەدەنە مەترسیی گڵۆپی شین و کاریگەرییەکانی لەسەر چاو.

پێگەی CNN لەزاری بەرپرسانی بواری تەندروستی فەرەنسا بڵاویکردەوە، گڵۆپی شین لە جۆری LED دەبێتەهۆی لەدەستدانی هەستی بینین.

ئاژانسی فەرەنسا بۆ خۆراک و تەندروستی و پاراستنی ژینگە دەڵێت، گڵۆپی شین لە جۆری LED تۆڕەکانی چاو تێکدەدات و  دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بینین، سەرباری ئەوەی وات لێدەکات نەتوانیت بخەویت.

ئاژانسەکە ئاماژەبەوەش دەکات، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 50 ساڵەوەیە، زیاتر مەترسی لەدەستدانی هەستی بینینیان لەسەرە .

گڵۆپ لە جۆری LED بەهۆی ئەوەی وزه‌ی‌ كاره‌بای كه‌متر پێویسته‌، زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و بە تەکنیکێکی پێشکەوتوو دروستکراوەو لە بوارەکانی ئەلیکترۆنی و ماڵ و دەزگاکان بەکاردەهرێنێت.


1078 جار خوێندراوەتەوە