بەپەلە

ads top

سعودیە پەیامێك ئاراستەی تاران دەكات

12:20 - 19/05/2019
جیهان

جوبێر: ئێمە جەنگمان ناوێت بەڵام ئەگەر ئێخەمان بگرن بەرگریی لەخۆمان دەكەین


عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەهێرشەكانی ئەم دواییانەی حوسییەكان بۆسەر چەند پاڵاوگەیەكی نەوتی وڵاتەكەیی و هێرشەكانی كەنداوی عوممان پەیامێك ئاراستەی ئێرانییەكان دەكات.


جوبێر له‌په‌یامه‌یدا دەڵێت: وڵاتەكەی هەڵگیریانی جەنگی لەناوچەكەدا ناوێت بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئەوەی هەڵبژارد ئەوا ئەوانیش بێ دەنگ نابن و بەهەمو هێزو توانایانەوە بەرگریی لە خۆیان و بەرژەوەندیەكانیان دەكەن.

5195 جار خوێندراوەتەوە