كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری توركیا

06:52 - 16/05/2019
عێراق

عەبدولمەهدی: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق ‌و توركیا دەگەیەنینە سەروو 20 ملیار دۆلار
ئەردۆغان: ڕێكەوتن ‌و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان توركیاو عیراق كاراتر دەكەین


عیراق و توركیا دەخوازن ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان زیاتر بكەن و بیگەیەننە سەرو 20 ملیار دۆلار. سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەسەردانەكەی بۆ توركیا.

 

دڵنیایی دەداتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كە لە خاكی عیراقەوە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەنە هێرش بكرێتە سەر خاكی توركیا و دەخوازن رێكەوتنی ئەمنیی 2008 لەنێوان هەردولا كارا بكرێتەوە. ئەردۆغانیش دەڵێت, لەكۆتایی ئەمساڵدا سەردانی عیراق دەكات. بەمەبەستی كاراكردنی رێكەوتن و ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابوریەكانی نێوان هەردولا.

لەسەربانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار توركیا. رۆژی چوارشەممە 15-5 عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیاوەری وەفدێكی باڵای حكومیی كەپێكهاتبوو لە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرانی نەوت و سەرچاوەكانی ئاو و پلاندانان و بازرگانیی و كشتوكاڵ و پیشەسازیی و گواستنەوەو گەیاندن و ژمارەیەك لەبریكاری وەزارەتەكان و گەورە بەرپرسان و راوێژكاران.

گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیاو لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بەگەرمی پێشوازیكران.

دوای كۆبونەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو وەفدی باڵای هەردوولا.  

ئەردۆغان و عەبدولمەهدی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

سەرەتا ئەردۆغان, عەبدولمەهدی و وەفدی یاوەری بەگەرمی بەخێرهێناو وتی, سەردانی بەرێز عادل عەبدولمەهدی بەیاوەری ژمارەیەك لەوەزیرو پەرلەمانتارە توركمانەكان. گرنگییەكی زۆری هەیە.

وتیشی, دەیانەوێت ئامانجی قەبارەی بازرگانییان لەگەڵ عیراق بۆ سەرو 20 ملیار دۆلار زیاتر بكەن و لەكۆتایی ئەمساڵیشدا سەردانی عیراق دەكات بۆ كاراكردنی رێكەوتن و ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابوریەكانی نێوان هەردولا.

ئەردۆغان هەروەها وتی, كاری لەپێشینەیان. كردنەوەی رێڕەوێكی بازرگانییە لەتوركیاوە تا باشوری عیراق. وتیشی, دەیانەوێت كونسوڵخانەكانیان لەعیراق كارا بكەنەوەو كونسوڵخانەی نوێش بكەنەوە.

لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند, دۆسیەكانی ئاو، وزە، دەروازە سنورییەكان، بەنداوی هاوبەش و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان. لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێكردووە.  

وتیشی, بەغداو ئەنقەرە تێگەیشتنیان بۆ ئەو دۆسیانە هەیەو بەهیوان لێكتێگەیشتنەكان بچنە بواری جێبەجێكردنەوە. ئاماژەی بەوەشدا لەسەردانی سەركۆماری توركیا بۆ عێراق ئەو رێكەوتنانە بەشێوەیەكی زۆر چالاكتر دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتەوە. سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی, راستە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و توركیا, نزیكەی 20 ملیار دۆلارە،‌ بەڵام دەیانەوێت زیاتری بكەن و بیگەیەننە پڕۆژەی هاوبەش و ئاستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەژاری و پێشكەوتنی هەمەلایەنە.

لەبارەی ئاسایشی سنورەكان و رێكەوتنی ساڵی 2008ی نێوان بەغداو ئەنقەرەشەوە. سەرۆك وەزیران عیراق وتی, رێگەنادەن هیچ كارێكی دوژمنكارانە لەخاكی عیراقەوە بكرێتە سەر توركیا. ئەو پرسەش دەبێت بەرێكەوتنی هاوبەش ئەنجام بدرێت و هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێت. وتیشی, عێراق و توركیا. لە ساڵی 2008 رێككەوتنێكی ئەمنییان ئیمزاكرد. بەڵام ئەو رێككەوتنە بەشێوەیەكی جدیی كاری لەسەر نەكراو پێی وایە كاراكردنەوەی رێككەوتنەكە‌و زیادكردنی هەندێك بڕگەو مادەی دیكە بۆ رێكەوتنەكە, بەهۆی پێشهاتەكان كارێكی زۆر گرنگە.

263 جار خوێندراوەتەوە