سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیركردنی تیمی پەیامنێرانی KNNدەكات لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە

06:46 - 16/05/2019
کوردستان

سەنتەری میترۆ: پیویستە تیمەكەی ر بەپێی یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی دادگایی بكرێن
سەنتەری میتر دەبوو تیمەكەی KNN بە كەفالەت ئازاد بكرانایە


سەنتەری میترۆ, ئیدانەی دەستگیركردنی تیمی پەیامنێرانی KNN دەكات لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە, ڕایدەگەیەنێت: پێویستە بەپێی یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی دادگایی بكرێن.


دیاری محەمەد, بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان, ڕایگەیاند: پشتیوانی لە ئاری لقمان و هێمن ئەحمەد, پەیامنێر و وێنەگری كەناڵی KNN دەكەن, كە لەلایەن دادگایی بەرایی چەمچەماڵەوە دەستگیركراون, جەختیش دەكاتەوە بەپێی یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی دادگایی بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد, ئەو ماددەیەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی پێ دەستگیركراون ماددەیەكی زۆر قورس نیە و پێویست بوو, هەر ئەمڕۆ دادوەر بەكەفالەت ئازادی بكردنایە, بەو پێیەی دوو ڕۆژنامەنوسی دیارن لە سنوری قەزای چەمچەماڵ.

271 جار خوێندراوەتەوە