بەریتانیا فەرمان بەكارمەندەكانی دەكات عێراق و ژمارەیەك لەوڵاتانی كەنداو جێبهێڵن

06:42 - 16/05/2019
جیهان

بەهۆی هەڵكشانی مەترسیەكانەوەیە لەلایەن ئێرانەوە لەناوچەكە


بەهۆی هەڵكشانی ئاستی مەترسی ئێرانەوە بەریتانیا فەرمان بەكارمەندەكانی دەكات عێراق و ژمارەیەك لەوڵاتانی كەنداو جێبهێڵن.


كەناڵی سكای نیوزی بەریتانی بڵاوی كردوەتەوە، بەهۆی هەڵكشانی ئاستی مەترسییەكان لەلایەن ئێرانەوە بەریتانیا فەرمانی بەدبلۆمات و كارمەندانی كردوە خۆیان و ماڵو مناڵیان عێراق و ژمارەیەك لەوڵاتانی كەنداو جێبهێڵن، لەهەواڵەكەدا هاتوە بەریتانیا داوای لەكارمەندەكانی خۆی كردوە وڵاتەكانی عێراق و سعودییە و كوەیت و قەتەر جێبهێڵن، بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندنی بەریتانیا لەكاتێكدا تائێستا هیچ لێدوانێكی ڕەسمی لەوبارەیەوە لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی بەریتانیاوە نەدراوە.

هاوكات دوێنێ حكومەتی ئەمریكاش داوای لەژمارەیەك لەكارمەندانی لەباڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی لە عێراق كرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن.   

2088 جار خوێندراوەتەوە