كۆنگرێس ڕەخنە لەپەیوەندیەكانی نێوان توركیاو ڕوسیا دەگرێت

04:48 - 16/05/2019
جیهان

كۆنگرێس داوا لەتوركیا دەكات واز لەكڕینی سیستەمی بەرگریی موشەكی ئێس 400 بێنێت

كۆنگرێسی ئەمریكا ڕەخنە لەپەیوەندیەكانی نێوان توركیا و ڕوسیا دەگرێت و داوا دەكەن توركیا واز لەكڕینی سیستەمی بەرگریی موشەكی ئێس 400 بێنێت.


ئەمڕۆ كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە بڕیارێكیان پێشكەش كرد كە تێیدا داوا لەڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا دەكەن لەبواری پەیوەندی سەربازییەوە لەڕوسیا دروبكەوێتەوە چونكە برەودان بەپەیوەندیەكانی لەگەڵ ڕوسیا دەبێتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر پەیوەندیەكانی ئەمریكاو توركیاو ئەندامبونی لەهاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ.

ئیلیوت ئینجیل سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێس ڕایگەیاندوە: پەیوەندیەكانی توركیاو ڕوسیا ڕێگەپێدراو نین، ژمارەیەك لەكۆنگرێسمانە كۆماریی و دیموكراتەكانیش ئەوەدوپات دەكەنەوە كە كڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس 400 سەلامەتی فرۆكەی ئێف 35 دەخاتە مەترسییەوەو داوادەكەن توركیا دەست لەكڕینی ئەو سیسمە لەڕوسیا هەڵبگرێت.  

384 جار خوێندراوەتەوە