قرقاش: روبەڕوی هەر هێرشێك دەبینەوە بكرێتە سەر ئیمارات

04:29 - 16/05/2019
جیهان

ئیمارات داوا لە ئێران دەكات سیاسەتەكانی بگۆڕێت

وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایدەگەیەنێت، بەتوندی وەڵامی هەر هێرشێك دەدەنەوە، كە ئاسایشی وڵاتەكەی بكاتە ئامانج، داواشیكرد، گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە لەرێگەی گفتوگۆو دانوستانەوە چارەسەر بكرێت.


ئەنوەر قرقاش، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، لە لێدوانێكدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی نایەوێت گرژی و ئاڵۆزی لەناوچەكەدا پەرە بسێنێت، بەڵام بەئاگاییەوە روبەڕوی هەموو ئەو هەڕەشەو هێرشانە دەبنەوە كە ئیمارات دەكەنە ئامانج.

راشیگەیاند، بەهاوكاری و پاڵپشتی هاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست، ئاسایشی ناوچەكەو وڵاتەكەیان دەپارێزن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دۆخەی ئێستا لەناوچەكەدا دروستبووە، بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی ئێرانەوەیە، بۆیە داوایان لێدەكەن، سیاسەتەكانی بگۆڕێت.

قرقاش ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرژەوەندیی ئەوانە، ببینن ئێران، وەكو وڵاتێكی ئاسایی هەڵسوكەوت دەكات، هەروەها لە بەرژەوەندیی ئێرانیشە درك بەوە بكات كە نیگەرانییەكی زۆر هەیە سەبارەت بە سیاسەتەكانی.

593 جار خوێندراوەتەوە