كۆمپانیای گازپرۆم: بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی گەرمیان گەیشتە 35 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا

03:43 - 16/05/2019
ئابوری

كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی لەماوەی ساڵێكدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لەكێڵگە نەوتیەكانی گەرمیان بەبڕی 10 هەزاربەرمیل لەرۆژێكدا زیاد كردوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی كۆمپانیای گاز پرۆمی روسیەوە بڵاوی كردوەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاویان لە كێڵگە نەوتییەكانی گەرمیان گەیاندوەتە 35 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.

ئەوە لەكاتێكدا لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2018  ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگە نەوتییانە گەرمیان كە لەلایەن  كۆمپانیای گازپرۆمەوە سەرپەرشتی دەكرێن   25 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، هەر ئەوكاتیش بەرپرسانی كۆمپانیاكە رایانگەیاند كار دەكەن بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمی نەوتی ئەو كێڵگانە بگەیەننە35 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

140 جار خوێندراوەتەوە