كەركوك؛ لە هێرشێكی داعشدا چوار ئەفسەری پۆلیس كوژران

03:19 - 16/05/2019
کوردستان

چەكدارانی داعش , هێرشدەكەنە سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە باشوری كەركوك و  چەند ئەفسەرێكی پۆلیس, دەكوژن.

پەیامنێری KNN لە كەركوك, رایگەیاند: پاشماوەی چەكدارانی داعش, لە سنوری ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەی باشوری كەركوك, هێرشیان كردوەتە سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و چوار ئەفسەری ئەو بنكەیان كوشتوە.

وتیشی: ئەو چوار كەسەی كوژراون ئەفسەر بوون بە پلەكانی مولازم و رائیدو نەقیب لە لیوای قەناسی پۆلیسی فیدراڵی.

راشیگەیاند: هێرشی چەكدارانی داعش لە كاتێك دا بوە, ئەو ئەفسەرانە تازە لە پشوەوە گەڕابونەوە سەر ئەركەكانیان لەو بنكەیەی پۆلیسی عێراق.

678 جار خوێندراوەتەوە