جیهان؛ نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

02:18 - 16/05/2019
ئابوری

ڕۆیتەرز: بەرزبووونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیی بە ئاڵۆزییەكانی كەنداوەوە هەیە

 
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە  و گەیشتە  72 دۆلار و 18 سەنت، ئەوەش بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و كەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی جیهانەوە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە 72 دۆلار و 18 سەنت، بۆ هەر بەرمیلێك و نەوتی خاوی تەكساسیش  38 سەنتی چۆتە سەر و هەر بەرمیلێك بە 62 دۆلار و 2 سەنت فرۆشراوە.

ئاژانسەكە بە پشت بەستن بە شارەزایانی ئابوری و سیاسی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاڵۆزی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و بەتایبەت وڵاتانی كەنداوەوە هەیە، كە دوو ڕۆژ پێش ئێستا حوسییەكانی یەمەن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودیە و پێش ئەوەش چوار كەشتیی نەوتهەڵگر كە دوانیان سعودی بوون هێرشیان كرایە سەر.

429 جار خوێندراوەتەوە