عێراق؛ خۆپیشاندانەكەی نەجەف كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

12:32 - 16/05/2019
عێراق

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: لە خۆپیشاندانەكەی نەجەفدا 4 كەس كوژراون
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: هێزە ئەمنییەكان تەقەكەرەكانیان دەستگیر كردوە

 
خۆپیشاندانەكەی شەوی رابردووی نەجەف كوژراو  و برینداری لێكەوتەوە، هێزە ئەمنیەكانیش 5 كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەخۆپیشاندەران  دەستگیر دەكەن.


شەوی رابردوو سەدان كەس لەلایەنگرانی رەوتی سەدر خۆپیشاندانێكیان لە دژی ئەو بەرپرسانەی پێشووی رەوتەكە ئەنجامدا كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی، بەڵام خۆپیشاندانەكە گرژیی لێكەوتەوە، ئەوەش دوای ئەوی خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر مۆڵێكی بارزگانی و سوتاندیان.

لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی كردەوە، بەهۆی تەقەی پاسەوانی  مۆڵەكەوە   4 خۆپیشاندەر كوژران و 17 خۆپیشاندەری تریش برینداربوون.

ئاشكراشیكردوە، 5  پاسەوانی ئەو مۆڵە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون  كە تەقەیان لەخۆپیشاندەران كردوە.

ئەو خۆپیشاندانە دوای ئەوە دێت كە لە دوو رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی رەوتەكە كرد كە لێپێچینەوە لەو بەرپرسانەی پێشو و ئێستای  رەوتی سەدر بكەن كە تۆمەتبارن بەگەندەڵی.

1181 جار خوێندراوەتەوە