ئەردۆغان: دەمانەوێت ئاستی بازرگانیی لەگەڵ عێراق بگەیەنینە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە

12:24 - 16/05/2019
عێراق

ئەردۆغان: لەگەڵ عەبدولمەهدی پرسی داعش ‌و پەكەكە‌و فەتحوڵا گولەنمان تاوتوێ‌ كرد
عادل عەبدولمەهدی: لەگەڵ توركیا بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە


سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت: دەیانەوێت ئاستی بازرگانیی لەگەڵ عێراق، بگەیەننە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەڵێت: لەگەڵ توركیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە‌و دەیانەوێت چاو لە پێشكەوتنەكانی توركیا بكەن.


ئێوارەی دوێنێ لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری توركیا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە یاوەری وەفدێكی باڵای حكومیی، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتەو لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان‌و گەورە بەرپرسانی توركیاوە، پێشوازییان لێكرا‌و پاشان لە كۆشكی چان كایە كۆبوونەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ لەگەڵ عەبدولمەهدی پرسی داعش‌و پەكەكە‌و فەتحوڵاگولەنیان تاوتوێ‌ كرد‌و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق كردەوە‌و راشیگەیاند: دەیانەوێت ئاستی بازرگانیی لەگەڵ عێراق، بگەیەننە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە.

عادل عەبدولمەهدیش لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: لەگەڵ توركیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە‌و دەیانەوێت چاو لە پێشكەوتنەكانی توركیا بكەن‌و وتیشی، پرسی وزە‌و ئاو ‌و دەروازە سنوریەكانیان لەگەڵ لایەنی توركی تاوتوێ‌ كردوە‌و تێگەیشتنی هاوبەشیان هەبوە.

193 جار خوێندراوەتەوە