دادگای سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركرد

08:40 - 15/05/2019
کوردستان

دادگای سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.

 

دادگای سلێمانی بڕیاریدا به‌ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه‌، به‌پێی مادده‌ی (2) له‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكرد.

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی پێشوودا شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی سێكسی سكاڵای له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆماركرد.

 

هاوكات داواكاری گشتی سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆماركرد.

 

له‌ماوه‌ی پێشوودا چوار خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ دوانیان سكرتێری تایبه‌تی شاسوار عه‌بدولواحید بوون، دانیان به‌وه‌دانا كه‌ شاسوار عه‌بدلواحید له‌ده‌یان په‌یجه‌وه‌ هێرشی توندی كردووه‌ ته‌سه‌ر لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی خۆی.

 

2158 جار خوێندراوەتەوە