چیرۆكی ئەو باوك ‌و كوڕەی دوای ڕاپۆرتێكی KNN خەونەكانیان هاتەدی

08:08 - 15/05/2019
کوردستان

دوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێك لەسەر ژیانی ئەو باوك‌و كوڕەی بەهۆی بارودۆخێكی تایبەتەوە لەباخچەیەكدا لەسلێمانی ژیانیان دەبەردەسەر، لەلایەن فراكسیۆنی گۆڕانەوە شوێنی مانەوەیان بۆدابینكراو ‌و بەهاوكاری ژماریەك خێرخوازی تریش لەدەرەوەی وڵات ، هاوكاری كران و هەلی كاریان بۆرەخسێنرا . راپۆرتێك لەوبارەیەوە ببینن.

ئەمە دوایەمین ئێوارە یە لەوباخچەیەی كەشەش مانگە بۆتە جێگەی مانەوەی شەو ڕۆژی، لەگەڵ منداڵە تەمەن دەساڵانەكەیدا.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا KNN راپۆرتێكی لەبارەی ژیان و گوزەرانی ئەم هاوڵاتیە بڵاوكردەوە، ژمارەیەكی زۆر كەسانی خێرخواز بەهانایەوە هاتن..

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان توانیان خانویەكی بۆدابین بكەن لەگەڵ پێداویستی تەواوی ناوماڵ .

فەریدون عەزیز ئێستا زۆر دڵخۆشە كە چیتر خەمی سەرمای زستان و گەرمای هاوینی نیە و چیتر لەناو باخچەیەك رۆژ ناكاتەوە.

ئەو تا ئەو كاتەی ماڵەكەی بۆ ئامادەكرا هەر ئاواتی ماتۆرسكیلێك بوو.

دواجار ئەو خەونەشی هاتە دی جگە لەهاوكاری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان .. بەهاوكاری ژمارەیەك خێرخواز لەوڵاتی بەریتانیا، بەكڕینی ماتۆڕسكیلێك هەلی كاری بۆ رەخسێنرا..

ئیترمحەمەد ‌و باوكی لەوماوەكورتەدا هەموو خەونەكانیان هاتەدی.

چیرۆكی ژیانی ئەوان لێرەدا لەونەهامەتیە كۆتایهات هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە لەژیانیان لێرەوە دەستپێدەكات، بەڵام وەك توێژەرێكی كۆمەڵایەتی دەڵێت:  تەنها بەچارەسەری كێشەی فەرەیدوون چیرۆكی نەهامەتیەكان كۆتای نایەت، ئەوەی كە مایەی نەنگیە لەوڵاتێكی دەوڵەمەند بە نەوتدا، تاكەی دەبێت هەژاری و برسێتی و بێ‌ لایەنەیی هەڕەشە بن بۆسەر ژیانی هاوڵاتیەكانی.

4089 جار خوێندراوەتەوە