سودان؛ ئەنجومەنی سەربازی‌ و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەسەر قۆناغی گواستنەوە ڕێككەوتن

05:22 - 15/05/2019
جیهان

سودان؛ قۆناغی گواستنەوە بۆ ماوی سێ ساڵ دەبێت

ئەنجومەنی سەربازی سودان و لایەن ئۆپۆزسیۆنەكان لەسەر قۆناغی گواستنەوە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات كە ماوەكەی سێ ساڵ دەبێت ڕێككەوتن، لە 24 كاتژمێری داهاتوشدا وردەكاریی ئەو ڕێككەوتنە ئاشكرا دەكەن.


فەریق یاسر عەتا ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی سەربازی سۆدان ڕایگەیاندوە: لەگەڵ هەریەك لەهاوپەیمانی هێزە ئازادیخوازەكان و پارتی گۆڕانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران ڕێككەوتون و  ژمارەی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنی نوێنەرانیش  لە300 كەس پێكدێن، بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە هاوپەیمانی هێزە ئازادیخوازەكان دو لەسەر سێی كورسیەكان و پارتەكانی تریش سێیەكی كورسیەكانی تریان بەردەكەوێت.

لای خۆیەوە مەدنی عەباس ئەندامی لیژنەی دانوستانكار لەهێزە ئازادیخوازەكان و پارتی گۆڕان ڕایگەیاندوە: قۆناغی گواستنەوە بۆ ساڵ دەبێت و شەشی مانگی یەكەمیش بۆ چارەسەركردنی دۆخی جەنگ و بەرقەراربونی ئاشتەوایی تەرخان كراوە.

وابڕیارە ئەمڕۆش تاوتوێی ڕێژەو ژمارەی بەشداربونی لایەنەكان لەئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت.

127 جار خوێندراوەتەوە