پۆمپیۆ هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی روسیا دەستوەرنەدەنە هەڵبژاردنی2020ی ئەمریكا

04:23 - 15/05/2019
جیهان

پۆمپیۆ: لەگەڵ پوتین قسەمان لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكان كرد


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت گفتوگۆكانی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا زۆر باش بوەو لەبارەی بەرەپێشچونی پەیوەندیەكانی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ قسەیانكردووە.


دوای سەردانەكەی بۆ سۆچی و كۆبونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەو دواتر كۆبونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا. مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتی گەڕانەوەی و لەنێو فڕۆكەكەی بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند, تەواوی هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بەرگری لەبەرژەوەندیەكانی ئەمریكا بكەن. روسەكانیش بەهەمان شێوەن.  

وتیشی, وەزیری دەرەوەی روسیای ئاگاداركردوەتەوە لەهەر دەستێوەردانێكی روسیا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە2020دا. جەختیشیكردوەتەوە ئەگەر كارێكی لەو جۆرە رووبدات. بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەن.

219 جار خوێندراوەتەوە