پەرلەمانتارێكی هەدەپە: زەیتونی عەفرین بۆ توركیا دەدزرێت و رەوانەی ئەوروپا دەكرێت

03:21 - 15/05/2019
کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە, رایدەگەیەنێت: تا ئێستا بە هەزاران تۆن زەیتونی عەفرین بۆ توركیا دزراوە و لە ئەنقەرەشەوە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەكرێت.

عەلی كەنعان ئۆغلۆ, پەرلەمانتاری بازنەی ئەستەنبوڵی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاتێك توركیا لە سەرەتای ساڵی رابردوو ئۆپراسیۆنی داگیركردنی عەفرینی دەستپێكرد ناوی نا لقی زەیتون چونكە كانتۆنەكە خاوەنی 15 ملیۆن درەختی زەیتونەو بەرهەمی ئەو درەختانەش بۆ توركیا دەدزرێت.

وتیشی: میلیشیاكانی سەر بە توركیا زەیتونی كانتۆنی عەفرین تاڵان دەكەن و 50 هەزار تۆن زەیتونیش هاوردەی توركیا كراوە.

بەوتەی ئەو پەر لەمانتارەی هەدەپە, ئەو زەیتونەی دەهێنرێتە توركیا, ئەنقەرە بە وڵاتانی ئەوروپا دەیفرۆشێت بە تایبەت بە ئیسپانیاو داهاتەكەشی بۆ خۆی هەڵدەگرێت .

257 جار خوێندراوەتەوە