خورماتوو: پیاوێك به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌یته‌وه‌ كوژرا

02:08 - 15/05/2019
کوردستان

به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، له‌ قەزای دوزخورماتوو، هاوڵاتیه‌ك به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ درا و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ سه‌ر ڕێگای گشتی كه‌ركوك ـ به‌غدا، له‌ كارگه‌كانی بلۆكی سنوری ناحیەی سلێمان به‌گی سه‌ر به‌ قەزای دوزخورماتووی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، پیاوێك به‌ناوی نه‌جات محه‌مه‌د ڕه‌شید، له‌ دایك بووی ساڵی 1969 كوژرا.

لای خۆشیه‌وه‌ عه‌مید حوسێن عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو بە KNN ی ڕاگەیاند، دوو چه‌كداری ده‌مامكدار ماتۆڕسكیلیان پێ بووه‌، چونه‌ته‌ ناو كارگه‌كه‌ و پیاوه‌كه‌یان كوشتووه‌ و هه‌ڵهاتوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو باسی له‌وه‌شكرد، خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه، سكاڵایان له‌سه‌ر سێ كه‌س تۆماركردووه‌ و پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كوڕێكی پیاوه‌ كوژراوه‌كه‌ ساڵی 2016 بەهۆی کێشەیەکەوە پیاوێکی بەڕەگەز عەرەبی کوشتووە بۆ سوڵحکردنیان بەبڕی 100ملیون دینار کێشەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر کێشەکە سەری هەڵدایەوە،.

344 جار خوێندراوەتەوە