هەرێم؛ قەدەغەی كاری شۆفێری تاكسی لە فەرمانبەر و هێزە ئەمنیەكان بۆ یەكی ئەیلول درێژكرایەوە

01:05 - 15/05/2019
کوردستان

بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێم, قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی, لە بەشێك لەفەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكان, هەتا بەرواری 1ی 9ی ئەمساڵ درێژكرایەوە.

بەپێی نوسراوێك كە واژۆی كەریم سنجاری, وەزیری ناوخۆی هەرێمی لەسەر كراوە و بەرواری ئەمڕۆی لەسەرە, تێیدا وادەی بریاری رێكخستنی كاری شۆفێری تاكسی گۆرانكاری تێدا كراوە و وادەكە بۆ یەكی ئەیلولی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە.

پێشتر بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ, كە واژۆی كەریم سنجاری, وەزیری ناوخۆی لەسەربوو, كاری شۆفێری تاكسی لە هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و كارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەشێك لە فەرمانبەرانی مەدەنی حكومەت قەدەغە كرابوو.

وابڕیاربوو لە یەكی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بریارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام ئەمرۆ وەزارەتی ناوخۆ وادەكەی درێژكردەوە.

333 جار خوێندراوەتەوە