چۆمان؛ شۆفێری بارهەڵگرێك لەكاتی چاككردنی ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانی لەدەستدا

10:33 - 15/05/2019
کوردستان

لەنوری قەزای چۆمان, شۆفێری بارهەڵگرێك, لەكاتی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەیدا دەبێت بەژێر ئۆتۆمبێلەكەیەوە و گیان لەدەست دەدات.

پەیامنێری KNNڕایگەیاند: لە نزیك گوندی دەربەند لەسنوری قەزای چۆمان, شۆفێری بارهەڵگرێك لەكاتێكدا ئۆتۆمبێلەكەی كێشەی بۆ دروست دەبێت, لەوكاتەدا شۆفێرەكە بارهەڵگرەكەی وەستاندوە و چوەتە ژێر ئۆتۆمبێلەكەی بەڵام بەهۆی ئەوەی وەك پێویست ئۆتۆمبێلەكەی پارك نەكردوە, ئۆتۆمبێلەكە جوڵاوە و شۆفێرەكەی شێلاوە و گیانی لەدەست داوە.

 

وتیشی: شۆفێرەكە دانیشتوی گوندی بەرزێوەی سەر بە قەزای ڕەواندز بوە و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و لێكۆڵینەوەی زیاتر لە روداوەكە دەستیپێكردوە.

9656 جار خوێندراوەتەوە