هیومان رایتس وۆچ: زیاتر لە هەشت هەزار دەستگیركراوی لای داعش چارەنوسیان نادیارە

10:11 - 15/05/2019
جیهان

زیاتر لە هەشت هەزار دەستگیركراوی لای داعش لەعێراق و سوریا, چارەنوسیان بەنادیاری ماوەتەوە و ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤییش, داوا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەكات چارەنوسی ئەو كەسانە ئاشكرا بكات.

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ, لە ڕاگەیەندراوێكدا, سەبارەت بەو كەسانەی كە لەكاتی داگیركاری و هێرشەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بۆ سەر عێراق و سوریا, دەستبەسەر كراون و چارەنوسیان بەنادیاری ماوەتەوە, ڕایگەیاندوە, خێزان و كەسە نزیكەكانی ئەو كەسانە, هەتا ئێستاش لەچاوەڕوانیدان و چاوەڕێی ئەوەن چارەنوسی كەسەكانیان ئاشكرا بكرێت.

 

هاوكات داواش لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كردوە, ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدایە لەگەڵ وتەی كەسوكاری دەستگیركراوەكان بەشبكرێن و دەستبكرێت بەدانانی میكانیزمێك بۆ دۆسیەی بێ سەروشوێنەكان.

 

ڕێكخراوەكە پشتی بە ئامارێكی تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە سوریا بەستوە, كە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە, هەشت هەزار و 143 كەس لەو كەسانەی داعش پێشتر دەسنگیری كردون چارەنوسیان نادیارە.

99 جار خوێندراوەتەوە