سێرگی لاڤرۆڤ: دەبێت واشنتۆن ئەو دۆخەی لەگەڵ ئێران تێیكەوتوە بە سیاسی چارەسەر بكات

09:54 - 15/05/2019
جیهان

سێرگی لاڤرۆڤ: تێڕوانینی واشنتۆن و مۆسكۆ بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جیاوازە
پۆمپیۆ: ئەگەر تاران بەرژەوەندیەكانی واشنتۆن بخاتە مەترسیەوە وەڵامیان دەدەینەوە

 
وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت: دەبێت واشنتۆن ئەو دۆخەی لەگەڵ ئێران تێیكەوتوە بە سیاسی چارەسەر بكات و وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت: دەیانەوێت تاران دەستبەرداری رێكخراوە تیرۆرستیەكان بێت.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی,لە شاری سۆچی روسیا, سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پێویستە ئەمریكا ئەو دۆخەی لەگەڵ ئێران تێیكەوتووە تەنها لەرێگەی سیاسییەوە چارەسەری بكات و  هیواشی خواست ئەو دەنگۆیانەی باس لە رەوانە كردنی سەربازی ئەمریكا دەكەن بۆ سنووری ئێران تەنها قسە و باسی بێ بنەما بێت.

 

وتیشی: هەرچەندە تێڕوانینی جیاواز لە نێوان روسیا و ئەمریكا هەیە لەسەر پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بەڵام هێشتا ئومێدێك هەیە بۆ بەدیهێنانی رێككەوتنێك.

لای خۆیەوە پۆمپیۆ ئێرانی تۆمەتبار كردو وتی: وەك بنەما نایانەوێت لەگەڵ ئێران بجەنگن، دەیانەوێت ئیدارەی ئێران دەستبەرداری پشتگیری كردنی رێكخراوە تیرۆرستیەكان بێت.

وتیشی: ئەگەر ئێران و رێكخراوەكانی سەر بەو وڵاتە, بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایان خستە مەترسییەوە، وەك ئەوەی پێویست دەكات وەڵامیان دەدەینەوە

853 جار خوێندراوەتەوە