ئەمریكا؛ كۆنگرێس بڕیاری رێگریی لە فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35ی بەتوركیا دەركرد

09:47 - 15/05/2019
جیهان

كۆنگرێسی ئەمریكا ئەو پرۆژە بڕیارەی دەركرد كە ڕێگری لەفرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35 دەكات بە توركیا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردوەتەوە، لەسەروبەندی فشارەكانی ئەمریكا بۆ دەستبەداربوون لەكڕینی سیستەمی بەرگریی موشەكی ئێس 400ی ڕوسی لیژنەی كاروباری بەرگریی لە كۆنگرێس دەقی ئەو پرۆژە بڕیاری بڵاوكردەوە كە ڕێگریی دەكات فرۆكەی ئێف 35 بە توركیا بفرۆشرێت.

 

سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن ئەگەرچی ئێستا زووە گفتوگۆ لەم باریەوە بكرێت بەڵام بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كە بە690 ملیار دۆلار مەزندە دەكرێت هێشتا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆنگرێس پەسەند نەكراوە كە دیموكراتەكان تێیدا باڵا دەستن.

1504 جار خوێندراوەتەوە