ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری دەدات لە ئەگەری مەترسیی بۆ سەر هێزەکانیان

09:36 - 15/05/2019
عێراق

ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری لەبونی مەترسیی و هەڕەشەی ئەو گروپ لایەنە چەكدارانەی عێراق ڕادەگەیێنێت كە سەر بە ئێرانن و هێزەكانیان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری بیل ئۆران وتەبێژی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق بڵاویكردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگیرییانەی بەدەستیان گەیشتوە ترسیان لەئەگەری پەلاماردانی ئەو هێزە چەكدارانەی ناو عێراق هەیە كە سەربە ئێرانن هەر بۆیە هێزەكانیان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

ئەم لێدوانەی وتەبێژی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق لەكاتێكدایە، كە پێشتر جەنڕاڵ كریس جیكا فەرماندەی یەكێك لەیەكە سەربازیەكانی بەریتانیا لەناو هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق ڕایگەیاندبوو: هیچ ئەگەری مەترسیەك لەگروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لەناو عێراق بۆسەر هێزەكانیان نییە.

685 جار خوێندراوەتەوە