عێراق؛ سبەینێ عادل عەبدولمەهدی سەردانی توركیا دەكات

08:30 - 14/05/2019
عێراق

ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا؛ ئەردۆغان بانگهێشتی عەبدولمەهدیی كردوە
پرسی بازرگانی و تیرۆر و ڕووداوەكانی ناوچەكە تەوەری كۆبوونەوەكانی ئەردۆغان و عەبدولمەهدین


لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، سبەینێ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق،  سەردانی توركیا دەكات.


میدیای ڕەسمیی توركیا لە زاری فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا بڵاوی كردەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، سبەینێ سەردانی توركیا دەكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، لە سەردانەكەدا هەردوو سەرۆك لەبارەی چەندین تەوەری وەك چۆنێتیی پێشخستنی هەماهەنگییەكانی هەردوو وڵات بە تایبەت لە بواری بازرگانی و وزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی عێراق كۆدەبنەوە.

ئاشكرایشی كرد لە كۆبوونەوەی هەردوو لادا، جگە لە ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لە بارەی ڕووداوە گەرمەكانی ناوچەكە و جیهان، تاوتوێی هەموو ئەو بابەتانەیش دەكەن كە پەیوەندییان بە هەردوو وڵاتەوە هەیە.

178 جار خوێندراوەتەوە