كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی: قەرزەكانمان لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ نیوە كەمی كردووە

03:18 - 14/05/2019
ئابوری

كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی ئاشكرایدەكات، قەرزەكانی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، بۆ نزیكەی نیوە كەمیكردووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی بڵاویكردەوە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا قەرزەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار كەمیكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ٣١ی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، حكومەتی هەرێم بە بڕی سێ ملیار دۆلار قەرزداری كۆمپانیاكە بووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، داهاتی كۆمپانیاكە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا زیادی كردووە، هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ بەرزبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نوێیە نەوتییەكان و بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا.

202 جار خوێندراوەتەوە