یەكێتی: پابەندین بە رێككەوتنەكانمان لەگەڵ پارتی

02:25 - 14/05/2019
کوردستان

یەكێتی: چاوەڕوانین لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتدا پرسی كەركوك و بەغدا چارەسەر بكرێن

یەكێتی، پابەندبوونی خۆی بەرێككەوتنەكانی لەگەڵ پارتیدا راگەیاند و ئاماژە بەوەدەكات، چاوەڕوانن لەگەڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پرسی كەركوك و بەغداش چارەسەر بكرێن.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی كۆبۆوەو بە پەرۆشەوە گفتوگۆی چڕوپڕ و بەرپرسیارانەی لە سەر پێشهاتە سیاسییەكان كرد و پاپەندبوونی خۆشی بە هەردوو ڕێككەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتكردەوە.

وتیشی، چاوەڕوانن لەگەڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پرسی كەركوك و بەغداش چارەسەر بكرێن، وەك ئەوەی لە ڕێككەوتنی نێوان بەڕێزان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود دا هاتووە.

273 جار خوێندراوەتەوە