بەغداد؛ سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم بەدواداچوون بۆ پارەی گەنمی جوتیاران دەكات

08:33 - 13/05/2019
عێراق

بەغداد؛ سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم لەگەڵ راوێژكاری سەرۆك وەزیران كۆبوەوە

سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم و پارێزەری خۆبەخشی گەنمی جوتیارانی هەرێم سەردانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەن و بەدواداچون بۆ پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران دەكەن.

مام فارس, سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم بە KNNی راگەیاند: لە سەردانەكەیاندا لەگەڵ راوێژكاری عادل عەبدولمەهدی كۆبونەتەوەو بەڵێنیان پێداون لە ماوەیەكی نزیكدا, كێشەی جوتیارانی هەرێم جارێكی تر بخرێتەوە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

1253 جار خوێندراوەتەوە