یەکەم کتێبخانەی گوند لە کەرکووک ده‌كرێته‌وه‌

04:49 - 13/05/2019
هەمەڕەنگ

لە گوندی حەساری گەورە سەر بە شاری کەرکووک، یەکەم کتێبخانەی گوند کرایەوە.

کتێبخانەکە بە کۆکردنەوەی یارمەتی لە خەڵکی گوندەکە و ئەو بەخشیشانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەكانه‌وه‌ کراوەتەوە.

کتێبخانەی گوندی حەساری گەورە (20 کیلۆمەتر باکووری شاری کەرکووک) لە ناوەڕاستی گوندەکەدا دروستکراوە و بە جارێک 150 گەنج دەتوانن سوودمەند بن لێی.



هاوکات لە بینای کتێبخانەکەدا و لەنێو باخچەکەدا چەندین کورسی و مێز داندراون، تاکو خوێنەران لە هەوایەکی کراوەدا کتێب بخوێنننەوە.

گەشتی حەساری، بەرپرسی کتێبخانەکە، رایگه‌یاند: بەڕێژەیەکی بەرچاو کتێبخانەکە بە کتێبی خەڵکی گوندەکە و بەخششی ماددی خەڵک دروستکراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجیان ئەوەیە لە پشووی وەرزی هاویندا کتێب خوێندنەوە بکەنە نەریتێک. 



لە کتێبخانەکەدا بە هەر چوار زمانی (کوردی، عەرەبی، تورکی و ئینگلیزی) کتێبی تێدایە کە خۆی دەدات لە سێ هەزار کتێب. 

199 جار خوێندراوەتەوە