پاش نزیكەی 30 ساڵ میرنشینی عومان باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد دەكاتەوە

04:34 - 13/05/2019
عێراق

پاش نزیكەی 30 سال جارێكی تر میرنشینی عومان باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەبەغداد دەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی میرنشینی عومان لە راگەیەندراوێكدا  رایگەیاند: جارێكی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە بەغداد دەكەنەوە، ئەوەش پاش چەند دەیەیەك لە داخستنی.

وەزارەتی دەرەوی میرنشینی عومان وادەی كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغداد ئاشكرا نەكردوە، بەڵام رایگەیاندوە، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و عومان.

ئەوە لەكاتێكدایە ساڵی 1990 دوای داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە، میرنشینی عومان باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغداد داخست.

164 جار خوێندراوەتەوە