كاركردن لە نزیكەی 140 پڕۆژەی وەبەرهێنان له‌ هەرێم دەستیپێكردووەتەوە

04:18 - 13/05/2019
ئابوری

سەربەست خدر: ئاستی وەبەرهێنان لە هەرێم بەردەوام لە زیادبووندایە

نزیكەی 140 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێم، كاركردن تێیاندا دەستیپێكردووەتەوە و نزیكەی 30 بۆ 40 پڕۆژەی تریش بەهۆی رۆتینانی نێوان حكومەت و وەبەرهێنەرانەوە، هێشتا كاركردن تێیاندا دەستیپێنەكردووە.

سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەو زانیاری لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، بە KNNی راگەیاند: لە ماوەی قەیرانی دارایی لە هەرێم، نزیكەی 180 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێم، كاركردن تێیاندا راگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا زۆربەی ئەو پڕۆژانە، كاركردن تێیاندا دەستیپێكردووەتەوە.

 

وتیشی: لە ئێستادا، نزیكەی 30 بۆ 40 پڕۆژە، بەهۆی رۆتینانی نێوان حكومەت و وەبەرهێنەران، كاركردن تێیاندا دەستیپێنەكردووەتەوە، بۆ دەستپێكردنیشیان، دراونەتە دادگا و رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەش كرد: لە ساڵی 2017 و سەردەمی قەیرانی دارایی، سەرمایەی وەبەرهێنان بۆ كەمتر لە ملیارێك دۆلار كەمبوەوە، بەڵام لە ساڵی رابردوو، بۆ سەروو 3 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوەو لە ئێستاشدا بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.

309 جار خوێندراوەتەوە