بەم رێگایە چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم بکە لە رەمەزاندا

10:02 - 13/05/2019
هەمەڕەنگ

یەكێك لەو كێشانەی بەشێكی زۆری كەسانی ڕۆژووان بە دەستێوە دەناڵێنن، بۆنی ناخۆشی دەمە، پسپۆڕانی تەندروستیش چەند هۆكارێكیان بۆ دروستبونی ئەم حاڵەتە دیاری كردووە.

بەڕای پسپۆڕەكان جێگیربونی جۆرە بەكتریاییەكی هەوای لەناو دەمدا دەبێتە هۆی دروستبونی ئەو بۆنە، چونكە ئەو جۆرە بەكتریایە بەهۆی وشكی ناو دەمەوە ماددەی كیبریت دەردەدات و هەروەها لەكاتی ڕۆژودا چینێكی سپی لەسەر زمان دروست دەبێت، كە شوێنێكی گونجاو دەبێت بۆ گەشەی ئەو جۆرە بەكتریایە و دروست بونی بۆنی دەم، هەروەها یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دروستبونی ئەو بۆنە، تینوێتی و وشكی دەمە.

 

بۆ چارەسەركردنی كێشەی بۆنی ناخۆشی دەم لە ڕەمەزاندا، پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن ڕۆژانە چەند جارێك ناو دەمیان بشۆن و تەڕیبكەن، ئەوەی دەم بە وشكی نەمێنێتەوە.

 

هەروەها لە پارشێودا بڕێكی باش ئاو و شلەمەنیەكان بخۆنەوە لەگەڵ خواردنی سەوزە و میوەكان، ئەمە جگە لەوەی شتنی ددانەكان دوای خواردنی ژەمەكان هەنگاوێكی زۆ‌ور گرنگە بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم.


2861 جار خوێندراوەتەوە