لە ڕەمەزاندا خواردنی هێلکە دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش

05:17 - 12/05/2019
هەمەڕەنگ

ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات خواردنی هێلكە لە مانگی ڕەمەزاندا سودێكی زۆری بۆ كەسی ڕۆژوەوان هەیە و بەتایبەت ئەوانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، چونكە هێلكە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە،خواردنی هێلكە لە ژەمەكانی بەربانگ و پارشێودا دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش، بەو پێیەی ئەو خۆراكە بڕێكی زۆری ترشی ئەمینی تێدایە كە بۆ ماوەیەكی زۆر ڕێگە لە برسێتی دەگرێت، وا لەو كەسانە دەكات كە دەیخۆن بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە تێری بوون خۆراكی دیكە نەخۆن.

توێژینەوەكە لەسەر چەند كەسێكی قەڵەو ‌وئەنجامدراوە و بەشداربووەكان كراون بە دوو بەشەوە، بەجۆرێك بەشێكیان لە بەربانگدا هێلكەیان خواردووە بەشێكی دیكەیان دانەوێڵە و پرۆتین لەو ژەمەیاندا هەبووە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە، ئەوانەی لە بەربانگدا هێلكەكەیان خواردووە كەمتر نانیان خواردووە و زیاتر هەستیان بە تێربوون كردووە بە بەراورد بەو كەسانەی لە بەربانگدا دانەوێڵە و پرۆتینەكانیان خواردووە.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەش كردووە خواردنی هێلكە لە پارشێویشدا سودەكانی دەبێتە دوو هێندە و وادەكات كەسی ڕۆژوەوان لە ڕۆژدا برسی نەبێت و هەست بە ماندوێتی نەكات.


2043 جار خوێندراوەتەوە