عومه‌ر به‌شیر باسی چه‌ند نهێنییه‌كی ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات له‌ سودان

04:02 - 12/05/2019
جیهان

بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ی كحولی و دراوی بیانی له‌ماڵی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیردا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا و ناوبراویش وه‌ڵامی جیاوازی له‌باره‌ی هۆكاری هه‌بونی ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌خاته‌ڕو.

 

دەزگاكانی راگەیاندنی سودان ئاشكرایده‌كه‌ن، عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی لەکار لابراوی سودان، بە چەند تۆمەتێک تێوەگلاوەو بە ملیۆنان دۆلار لە ماڵەکەیدا شاردویەتیەوە.

 

به‌شیر كه‌ له‌ دوو رۆژی رابردوودا به‌ره‌و گه‌وره‌ترین گرتوخانه‌ی سودان (كوپه‌ر) به‌ڕێكرا، تۆمه‌تبارده‌كرێت به‌وه‌ی بڕی 7ملیۆن یۆرۆ و 351 هەزار دۆلار و 5 ملیار جونەی سودانی لە ماڵەکەی عومەر بەشیردا دۆزراوەتەوە و لە ئێستاشدا تۆمەتبارە بە سپیکردنەوەی پارە و بازرگانکردنی پێوەی بە رێگەی نایاسایی.


لە ئێستادا عومەر بەشیر لە زیندانە و لە لێپرسینەوەو ئاشكرابوونی کارە نایاساییەکانی بەردەوامە، بەوپێیەی ئاشکرابوە کە سامان و موڵک و حیساب بانکییەکانی بۆخۆی هەڵگرتوەوە لەگەڵ ئەو موڵکانەی لەناوچەی خەرتوم هەیبوە و بەدەر لەوەی تۆمەتبارە بە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە.


مانگێک پێش ئەوەی لە عومەر بەشیر لە پۆستەکەی لاببرێت، وه‌كو سه‌رۆكی سودان بڕیاریدابوو کە دەبێت هەموو ئەو کەسانەی پارەی دۆلار یان جونەی یان یۆرۆیان هەیە، له‌بانكه‌كان هه‌ڵیبگرن و نابێت له‌ هیچ جێگایه‌كی دیكه‌ ئه‌و جۆره‌ پارانه‌ هه‌ڵبگیرێن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سزای یاسایی توندی گرتبوه‌به‌ر.

 

به‌شیر له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕوبه‌ڕوی كراونه‌ته‌وه‌، وتویه‌تی، تمانه‌ی به‌ بانكه‌كانی سودان نه‌بووه‌ پاره‌یان تێدا هه‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ خواردنه‌وه‌ كحولیانه‌ی له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، بۆی خۆی نه‌بووه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌و میوانه‌ بیانیانه‌ بووه‌ كه‌ هه‌ندێكجار ڕویانتێكردووه‌ و خوازیاری سه‌رگه‌رمكردن بوون.

11 ی نیسانی ئەم ساڵ، پاش چەند مانگێك لە خۆپیشاندانی جەماوەری دژی بەرزبوونەوەی نرخ و گرانبوونی سووتەمەنی،لە كودەتایەكدا عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی سودان لە دەسەڵات لابرا و له‌ شوێنێكی تایبه‌تدا خرایه‌ ژێر مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێوه‌، ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاوانه‌ نێوده‌وڵییه‌كانه‌وه‌ داواكراوه‌، له‌پای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی كوشتن و پاكتاوه‌ نه‌ژادییه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یدا دژی به‌شێك له‌ دانیشتوان ئه‌نجامی دابوو.

6786 جار خوێندراوەتەوە