ناسریە؛ پێنج برا لەرووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

12:50 - 12/05/2019
عێراق

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای شاری ناسریەی عێراق, پێنج برا گیانیان لەدەستدا كە لە رێوڕەسمی ناشتنی دایكیان لە گۆڕستانەوە بۆ ماڵەوە دەگەڕانەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەو پێنج برایە لە ئۆتۆمبێلێكدا بون و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر پێكیانداداوە و بەهۆیەوە هەر پێنج براكە گیانیان لەدەستداوە.

روداوەكە لەسەر رێگای پارێزگای ناسرییە رویداوە كە رێگایەكی یەك سایدە.

ئەوەی وایكرد روداوەكە كاردانەوەی لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان لێبكەوێتەوە، ئەوەیە كە ئەو پێنج برایە لە رێورەسمی ناشتنی تەرمی دایكیان بون و بۆ ماڵەوە گەڕاونەتەوە.

4136 جار خوێندراوەتەوە