پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم دەكاتەوە

10:17 - 12/05/2019
کوردستان

هەرێم؛ ماوەی 72 كاتژمێر بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دیاری دەكرێت


دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.


جەلال محەمەد، بریاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە KNN راگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

ئاشكراشیكرد بەپێی یاسا لەماوەی سێ‌ رۆژدا هەر كەسێك كە مەرجەكانی خۆپاڵاوتنی تێدابێت دەتوانێت سیڤی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكات، دوای كۆتایی هاتنی ئەو وادەیەش دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ناوی ئەو كەسانە رادەگەیەنێت كە سیڤیەكەیان پەسەندكراوە، لەماوەی دوو رۆژیشدا هەركەسێك كە سیڤی پێشكەشكردوە و رەتكراوەتەوە دەتوانێت تانە لە بڕیارەكە بدات.

سەبارەت بە دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، بریاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد كە دوای ئەو رێكارە یاساییانە دەستەی سەرۆكایەتی رۆژێك بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان دیاریدەكات تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 8ی ئایار, یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم, بەدەنگی 89 پەرلەمانتار, پەسەندكرا.

394 جار خوێندراوەتەوە