بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: عێراق پابەندی سزاكانی سەر ئێران بێت ئێمەش پابەند دەبین

04:44 - 11/05/2019
ئابوری

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەربڕیارێكی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ئەگەر عێراق پێوەی پابەندبێت، هەرێمیش پێوەی پابەند دەبێت.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە KNNـی راگەیاند، تا ئێسا هیچ بڕیارێكی حكومەتی ناوەندی بەده‌ست هەرێم نەگەیشتووە، بۆ راگرتنی هاوردەكردنی بەرهەمە كانزاییەكانی ئێران، بەڵام هەربڕیارێك كە ئەمریكا دەریبكات و عێراق پێوەی پابەند بێت، هەرێمی كوردستانیش پێوەی پابەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕێكی كەم بەرهەمە كانزایەكانی ئێران هاوردەی هەرێم دەكرێن، بۆیە ئەگەرپێوەشی پابەندبن كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر هەرێم نابێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەچەند رۆژی رابرودا، لەچوار چێوەی توندكردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بڕیاریدا، نابێت هیچ وڵاتێك مامەڵەی كڕین و فرشتنی بەرهەمە كانزاییەكانی وەك ئەلەمنیۆم، ئاسن و مس، لەگەڵ ئێراندا ئەنجامبدات.

320 جار خوێندراوەتەوە