حكومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ سێ جۆر پۆڵێن دەكات

04:29 - 11/05/2019
ئابوری

وەزارەتی بازرگانی عێراق، نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا، بۆ سێ جۆر پۆڵێن دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەKNNی راگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق، ئەمساڵ نرخی وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران، پۆڵێن كراوە بۆ سێ جۆر، گەنمی نمرە یەك بۆ هەر كیلۆیەك 560 دیناری بۆ دیاریكراوە، گەنمی نمرە دوو بۆ هەر كیلۆیەك بڕی 480 دینارە، و گەنمی نمرە سێ، بۆ هەر كیلۆیەك بڕی 420 دیناری بۆ دانراوە.

وتیشی، بەهۆی زۆری باران بارین لەمساڵدا، پێدەچێت لە دوای 20ی حوزەیران، دەستبكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە سایلۆكاندا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق، پارەی گەنمی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016ی جوتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزدارە.

2129 جار خوێندراوەتەوە