سلێمانی؛ گۆڕانكاریی لە نرخی شومەك ‌و كاڵا لە مانگی ڕەمەزاندا هاوڵاتییانی نیگەران كردوە

08:10 - 10/05/2019
کوردستان


قایمقامییەتی سلێمانی: هەر كەسێك نرخ بەرز بكاتەوە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت 

گۆڕانكاری لە نرخی شومەك‌و كاڵا‌و پێداویستییەكانی ڕۆژانە لە سلێمانی و بەرزبوونەوەیان، هاوڵاتییانی نیگەران كردوە، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هەرێمی كوردستان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستێت، بۆیە پێویستی بە هاوردەكردنی كاڵا‌و خۆراك و شتومەكی زۆرە كە زۆربەیان نرخەكانیان جێگیر نییە‌و دەشڵێت: هەر فرۆشیارێك نرخ بەرز بكاتەوە، بە بڕی پێنج ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت.

486 جار خوێندراوەتەوە