كەركوك؛ مانگی ڕەمەزان سوننە و شیعە و مەسیحی كۆدەكاتەوە

08:10 - 10/05/2019
کوردستان

كەركوك؛ كەمپینێك بە بەشداریی وەقفی سوننی‌و شیعە‌و مەسیحی بەڕێوەدەچێت

زانایانی ئایینی لە وەقفی سونی و شیعە و مەسیحی لە شاری كەركوك, بە هاوكاریی ڕێكخراوێكی خێرخوازیی, كەمپەینێكی بەخشینەوەی شیرینی و ئامادەكردنی خوانی بەربانگ‌و هاوكاری و چەندین چالاكی جۆراوجۆر، بۆ ڕۆژوەوانان ڕادەگەیەنن.

بە وتەی مامۆستایەكی ئاینیش, ئامانج لەو كەمپەینە خێرخوازییە، گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانە لەنێوان نەتەوە جیاوازەكانی شارەكەدا, بڕیاریشە تا كۆتایی مانگی ڕەمەزان چالاكییەكەكان بەردەوام دەبن.


227 جار خوێندراوەتەوە