له‌ ره‌مه‌زاندا ئه‌و هه‌ڵانه‌ مه‌كه‌ له‌كاتی خواردندا

04:53 - 09/05/2019
هەمەڕەنگ

رۆژوو گرتن چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك خوو و هه‌ڵسوكه‌وت و بۆچوونی هه‌ڵه‌ ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی


- هه‌ڵه‌كانی ژه‌می پارشێو

1- خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك به‌تایبه‌ت خۆراكی چه‌ورو شیرینی و سوێر.

2- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له‌ رۆژه‌كه‌دا.
3- پارشێو نه‌كردن، پارشێو ژه‌مێكی گرنگه‌و نابێت پشتگوێ بخرێت و چه‌ند بتوانرێت دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی.

- هه‌ڵه‌كانی كاتی به‌ربانگ
1- خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌و خواردنی شیرینی وه‌ك لوقمه‌قازی و شیرینییه‌كانی تر.
2- خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك به‌تایبه‌ت خۆراكی چه‌ور له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌په‌له‌.
3- پاڵكه‌وتن پاش به‌ربانگ كردنه‌وه‌.
4- نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌و سه‌وزه‌و شۆربا له‌ سه‌ره‌تای به‌ربانگ كردنه‌وه‌.
5- خواردنی برنج و شله‌ (به‌تایبه‌ت برنجی سپی) رۆژانه‌.
6- نه‌خواردنی میوه‌ به‌بڕی پێویست له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو
7- خواردن به‌دیار ته‌له‌فزێونه‌وه‌
8- نه‌جوڵان و سستی و وه‌رزش نه‌كردن پاش رۆژوو شكاندن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ له‌كاتی به‌ڕژوو بووندا.
9- شه‌ونخوونی و به‌خه‌به‌ربوون له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو و خه‌وتن به‌ڕۆژ.
10- خواردنی شیرینی راسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ پێویسته‌ دوای دوو سه‌عات بێت و هه‌فته‌ی (1-2) جار زیاتر نه‌خورێت.
11- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه‌.
12- خواردنی بڕی زۆر له‌ ترشیات و خواردنێك به‌هاراتی زۆر تێدا بێت.

1015 جار خوێندراوەتەوە