موسڵ: داعش هەشت ئەندامی خێزانێك لە ماڵێكدا دەكوژن

11:30 - 09/05/2019
عێراق

ڕێكخستنەكانی سەر بە داعش هەشت ئەندامی خێزانێك لە ناوچەی ئەلكەوار لە بەری ڕاستی موسڵ دەكوژن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری موسڵ ڕایگەیاند، ڕێكخستنەكانی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەشت ئەندامی یەك خێزانیان لە ناوچەی ئەلكەوار لە بەری ڕاستی شاری موسڵ سەربڕیوە.


ئاشكراشیكردوە  ئەو هەشت كەسە، موختاری ئەو ناوچە و هاوسەرەكەی و شەش منداڵەكەی بون و دوای ڕووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی شوێنی ڕووداوەكەیان داوە و تەرمەكانیانشیان بۆ پزشكی داد گواستوەتەوە .  

ئەگەرچی لە رۆژی حەوتی تەموزی ساڵی 2017 وە حكومەتی عێراق رزگاركردنەوەی تەواوەتی شاری موسڵی راگەیاند، بەڵام ئەو رێكخراوە و شانە نوستوەكانی شێوازی كاری خۆیان گۆڕیوە بۆ پەلاماردانی پارتیزانی بۆسەر هێزە عێراقیەكان و هاوڵاتیان و بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ‌.

7183 جار خوێندراوەتەوە