كاردانەوەی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

08:16 - 08/05/2019
کوردستان

عارف قوربانی: بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لە هەموو لایەنەكان راستگۆتر بوو
عارف قوربانی: هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە بەرهەمی پێداگریی گۆڕان بوو
عارف قوربانی: ئەگەر لایەنەكان وەك ئێستا سازان بكەن دەتوانن كوردستان بكەنە خاوەنی دەستوور
ئەندامێكی جڤاتی گشتی: گۆڕان راستگۆ بوو لەگەڵ خەڵك ‌و دەنگدەرەكانیدا 


عارف قوربانی، نووسەر و رۆژنامەنوس رایدەگەیەنێت: بزوتنەوەی گۆڕان، راستگۆترین هێزی سیاسیی كوردستانە و دەركەوت ئەم هێزە لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمیشدا، شەڕی شەخس ناكات و شەڕی بڕوا و ستراتیژ و ئامانجەكانی خۆی دەكات. ئەندامێكی پێشوی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان، یەكەم هەنگاوە بە ئاراستەی ئەوەی ئەم دامەزراوەیە لەژێر چاودێریدا بێت و وەك دامەزراوەیەكی دەوڵەتی كار بكات، نەك شەخسی و حزبی.

دواجار ئەو ئیرادەیە سەركەوت كەگۆڕان وەك یەكەمین هێزی سیاسی  بناغەكەی لەساڵی 2015وە بۆدانا ئەویش گۆرینی سیستەمی حكومرانی هەرێمی كوردستانە بۆ پەرلەمانی، كە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان یەكەم هەنگاوە بەو ئاراستەیە.

عارف قوربانی، نوسەر و ڕۆژنامەنوس دەڵێت: دەركەوت , لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم , بزوتنەوەی گۆڕان  لە هەموو لایەنە سیاسیەكان راستگۆتر بوە و دیدی بزوتنەوەكە بۆ دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر بنەمای بیروباوەڕ بوە و گۆڕان كێشەی لەگەڵ كەس و ناوەكان نەبوە.

ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت : ئەم متمانەیەی ئەمڕۆ گۆڕان بەدەستی هێنا تەنها لەگەڵ هێزە سیاسەكاندا نەبووە ، بەڵكو گۆڕان ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خەڵك ‌و دەنگدەرەكانیدا.

ئەندامێكی خولی پێشوتری پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت : تێروانی جیاواز لەسەر سیستمی پەرلەمانی هەبووە لەڕابردودا بەڵام كاراكردنەوەی ئەو دامەزراوەیە هەنگاوێكی گرنگە بەئاراستەی ئەوەی ئەو دامەزراوەیە بكەوێتە ژێر چاودێرییەوە و وەك دامەزراوەیەكی دەوڵەتی مامەڵە بكات.

ئەوەی وایكردوە چاودێرانی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی راستگۆ و خاوەن ستراتیژ و پرەنسیپ بناسێنن، هەر ئەوەیە كە ئەم بزوتنەوەیە لە دروستبونیەوە تائێستا لەژێر هیچ فشار و بارودۆخێكدا دەستبەرداری ئامانجە ستراتیژییەكانی نەبوە، كە نوێترینیان هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بو لەپەرلەمانی كوردستان.

327 جار خوێندراوەتەوە