كورتە فیلمی ئاوابوون بەرهەم دەهێنرێت

07:55 - 08/05/2019
هەمەڕەنگ

كۆمەڵێك هونەرمەند سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كورتە فلمێكن بە ناوی (ئاوابوون )، كە چیرۆكەكەی لەدوو ڕووداوی ڕاستەقینەی پرۆسەی ئەنفال وەرگیراوە.

دەرهێنەری فیلمەكە ئاماژە بەوە دەكات، 15 هونەرمەندی سلێمانی كەركوك بەشداری فیلمەكە دەكەن و ماوەی نزیكەی 20 خولەكە.

لە گوندی دوەری سەربە ناحیەی سەنگاو ،كۆمەڵێك هونەرمەندی سلێمانی وكەركوك سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كورتە فلمی (ئاوابوون )ن. چیرۆكی فیلمەكە لەدوو ڕووداوی ڕاستەقینەی پرۆسەی ئەنفال وەرگیراوە.

فیلمە كە لەلایەن بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری كەركوكی سەر بەوەزارەتی  ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێم بووجەی بۆ دابینكراوە ، كاری وێنەگرتنی فیلمەكە لەلایەن كۆمپانیای ( ئاڕت لینز ) ئەنجام دەدرێت. 

بە وتەی دەرهێنەر فیلمەكە ، ماوەی نزیكەی (٢٠) خولەكە ، (١٥) هونەرمەندی سلێمانی و كەركوك ڕۆڵی تێدا دەگێڕن ، جگە لە كۆمبارس ، دەرهێنەر دەڵێ بەنیازن بەشداری لە فیستڤاڵە ناوخۆیی و دەرەكیە كان بكەین.

356 جار خوێندراوەتەوە