عارف قوربانی: بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لە هەموو لایەنەكان راستگۆتر بوو

02:24 - 08/05/2019
کوردستان

عارف قوربانی: هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە بەرهەمی پێداگری گۆڕان بوو
عارف قوربانی: ئەگەر لایەنەكان وەك ئێستا سازان بكەن دەتوانین دەستوریش تێپەڕێنین

عارف قوربانی, رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی, رایدەگەیەنەنێت: دەركەوت, لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم, بزوتنەوەی گۆڕان  لە هەموو لایەنە سیاسیەكان راستگۆتر بوەو دیدی بزوتنەوەكە بۆ دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر بنەمای بیروباوەڕ بوە نەك گۆڕان كێشەی لەگەڵ كەس و ناوەكان هەبێت.


دەشڵێت: لە ماوەی رابردودا ئەوەی وایكرد قەیرانەكانی هەرێم قوڵتر ببنەوە سازشنەكردنی لایەنەكان بوە بۆ یەكتری, بەڵام ئێستا بە سازان پێشنیازی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمیان تێپەڕاندو دەتوانرێت دەستوری هەرێمی كوردستانیش بە سازان تێپەڕێنرێت.

3209 جار خوێندراوەتەوە