بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەسەندكرا

11:16 - 08/05/2019
کوردستان

بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران, پرۆژەیاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان, پەسەند كرا.

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ب ەدەنگی 88 پەرلەمانتار، ناونیشانی پرۆژەیاساكە وەكو خۆی پەسەندكرا و پێشنیازی كۆتاییهاتنی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمیش لەگەڵا وادەی
پەرلەمان، پەسەند كرا.

لە بەشێكی دانیشتنەكەدا, مادەی سێیەم كە سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت و سەرۆك ناونیشان‌و دەسەڵاتی جێگرەكانی دیاریدەكات، بەدەنگی 86 پەرلەمانتار پەسەندكرا.

لە دانیشتنەكەدا پێشنیازی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی هەرێم لەكاری حزبایەتی و  پێشنیازی سەرۆكی هەرێم بۆی نییە بۆ خولی دووەم خۆی كاندید بكاتەوەو مەرجی بڕوانامە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم, رەت كرایەوە.

بڕیارە دوای بڵاوكردنەوەی رۆژنامەی وقائیعی كوردستان، پرۆژەیاساكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو، دەرگای خۆپاڵاوتن
بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بكرێتەوەو چەند رۆژێك بەردەوام بێت.

2043 جار خوێندراوەتەوە