جەلال محەمەد: هەمواری پێشنیازی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بە دڵی هەموو لایەكە

10:14 - 08/05/2019
کوردستان

جەلال محەمەد: لە پێشنیازەكەدا دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم دەستنیشانكراون

بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان, لە بەرنامەی دواكاتژمێری كەناڵی KNN باس لەوەدەكات: لەسەرەتادا, ناكۆكی هەبوو لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی  پێشنیازی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم, بەڵام دواتر لایەنەكان گەشتنە رێكەوتن و ئێستا هەموارەكە بە دڵی هەموو لایەكە.


وتیشی: لە هەموارەكەدا, دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم دەستنیشانكراون و خودی سەرۆكی هەرێمیش, دەسەڵاتی جێگرەكان دیاریی دەكات.

78 جار خوێندراوەتەوە